پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات ڕایگەیاند کە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبار بووە بە هەڕەشەکردن لە کچێک بەوەی وێنەکانی بڵاودەکاتەوە ئەگەر پەیوەندییەکەیان بەردەوام نەبێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێکردبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ھێزەکانی پۆلیس لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراویان دۆزییەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر کرا”.

ئاماژەبەوەشکراوە کە لەئێستادا  تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە”. قوباد تاڵەبانی، جێگری…
زیاتر ببینە

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكان داخرا

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكانی ناوچەكەیان داخست.…
Total
0
Share