یەک بردنەوە دێنڤەر و هیت دەگەیەنێت بە کۆتایی

تیمەکانی دێنڤەر ناگێتس و مەیامی هیت ئاستێکی نموونەییان لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) پێشکەشکردووە، هەردوو جەمسەرەکە لە یاریی کۆتاییەوە نزیکن.

لە جەمسەری خۆرئاوا، تیمی دێنڤەر ناگێتس تاوەکو ئێستا لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) سێ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامداوە و لە هەرسێکیاندا براوەبووە.

بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێ سێشەممە، کاتژمێر (3:30) یاریی چوارەم لە نێوانیاندا ئەنجامبدرێت، لە ئەگەری بردنەوەی دێنڤەر-دا ڕاستەوخۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی مسۆگەر دەکات.

لە جەمسەری خۆرهەڵات، تیمی مەیامی هیت بە هەمانشێوە سێ یاریی لە سێڵتیکس بردووەتەوە، بەرەبەیانی چوارشەممە بە یەک بردنەوەی دیکە یاریی کۆتایی بەرامبەر براوەی جەمسەری خۆرئاوا دەکات.

بابەتی پێشتر

دەتەوێت بەباشی بخەویت؟ دووربکەوەرەوە لە سەیرکردنی کاتژمێر

بابەتی دواتر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر ڤینسیۆز هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share