(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆر بە بردنەوەی دۆرتمۆند کۆتاییهات

دۆرتمۆند یاری دێربی ڕۆری لە شالکەی شاهانە بردەوە

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر شالکە تۆمارکرد.

لە وێلتینز ئارینا یانەی شالکە میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد و ئەستێرەکانی ڤیستیڤالین بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی دێربی ڕۆر لە خولەکەکانی 42 و 45 و 60 و 79 لەلایەن جادۆن سانچۆ، ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، ڕافائێل گێرێرۆوە تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی شاهانەی شالکە هەوڵی زۆریاندا بە گوشاری توند ئەنجامەکە ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوون و ئەنجامەکە لەو ئاستەدا وەستایەوە و (0-3) لە بەرژەوەندی زەردپۆشەکان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە 36 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگا جێگیربوو، یانەی شالکەی ڕکابەریشی بە نۆ خاڵەوە خراپترین ساتەکانی بەڕیکرد و لە پلەی کۆتایی (18)ی ڕیزبەندیدا جێگیربوو، کە دوو پلە دەکەوێتە خوار هێڵی مەترسی دابەزینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share