مێژوو دەنوسێت.. ڕیاڵ و یوڤی و بایرن براوەی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ دەبن

یانەکانی ڕیاڵ و یوڤی و بایرن لە ڕووی مێژووییەوە براوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگن

دوێنێ، دووشەممە لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە سویسرا تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدرا.

بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرانبەر ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی یاریدەکات، یانەی بایرن میونشن ڕوبەڕوی لازیۆی ئیتاڵی دەبێتەوە، هەروەها یوڤانتۆس بەرانبەر پۆرتۆی پۆرتوگالی دەوەستێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئاتالانتا

یانەی شاهانەی مەدرید لە کۆتا 11 کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر یانە ئیتاڵییەکان 10 بردنەوەی تۆمارکردووە، کۆتاییەکەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان بووە بەرانبەر ئینتەرمیلان.

وەرزی 2015/2016 لۆس بلانکۆس بەسەر یانەی ڕۆما بازیدا (2-0) لە یاریی چوون و گەڕانەوە، هەروەها لە وەرزی 2017/2018 لە قۆناغی 16 یانەی ناپۆلی کردووەتە دەرەوە (3-1) یاریی چوون و گەڕانەوە.

یوڤانتۆس و پۆرتۆ

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە کۆی پێنج ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر پۆرتۆ هەرگیز دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە، چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەبووە لە ساڵی 2001 بە ئەنجامی (1-1).

لە وەرزی 2016/2017 بیانکۆنێری لە قۆناغی (16) بەرانبەر پۆرتۆ یاریکردووە، لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بردنەوەی تۆمارکردووە، بەڵام لە یاری کۆتایی لە کاردیف بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید (4-1) دۆڕاندوویەتی.

بایرن میونشن و لازیۆ

مێژووی بایرنی باڤاری بەرانبەر یانە ئیتاڵیەکان زۆر باشە، لە کۆتا هەشت ڕوبەڕوبوونەوەی یانە ئیتاڵیەکان بایرن هەرگیز دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە، شەش بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەبووە، لە کۆتا حەوت ڕوبەڕوبوونەوەدا بۆ هەر یارییەک نێوەندی ڕێژەی دوو گۆڵ زیاتریان تۆمارکردووە.

کۆتا یاری بایرن بەرانبەر ئیتاڵیەکان لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ بەرانبەر ڕۆما بووە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی 2014/2015، بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

بە گۆڵێکی دیکە مێسی دوو ڕیکۆردی مێژوویی دەشکێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە مباپی گیرا

لویس ئینریکی لەدواى یارییەکەى نیوکاسڵ ڕەخنەى لە مباپی گرتووە بەوەى خۆی هۆکاربووە بەوەى ئەو دۆخە بەسەر خۆیدا بهێنێت.…
Total
0
Share