لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ بەغداد، پارەی نیوەی شایستە داراییەکانی سێ ساڵی جوتیاران دابەشدەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئەمڕۆ ئێوارە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێی راگەیاندم لەچەند ڕۆژی داهاتوو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت”.

وەزیری کشتوکاڵ ڕاشیگەیاندووە، ” دوابەدوایی پەیوەندی و هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولامان، لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانمان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت”.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە میانی پێداگیری و پێشکەشکردنی راسپاردەکان و کۆبونەوەی شاندی باڵای وەزارەتمان لە مانگی ڕابردوو لەگەڵ هەریەک لە ، سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەران و  وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، چۆتە بواری جێبەجێکردن و سەرفکردنەوە”.

بابەتی پێشتر

لە جیهاندا چەند كەس بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون؟

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین.. ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەیەكی ئاسمانی كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share