قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەکات

بۆ کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد سەباح میری کوەیت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی لە پرسەنامەکەیدا بڵاویکردەوە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح-م بیست کەدوای ژیانێکی پڕ لەدەستکەوت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیت گیانی سپارد.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزانی ئال صباح و گەلی کوەیت دەکەم، لەپەروەردگاری مەزن داواکارین بەسۆز و میهرەبانی خۆی لەکۆچکردوو خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری کەسوکار و گەلی کوەیت بەگشتی بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share