ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی-دوكان سێ قوربانی لێكەوتەوە

دیمەنی ڕووداوێكی هاتووچۆ/ ئەرشیف

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكیی سلێمانی-دوكان سێ كەس گیانیان لەدەستدا.

دانا جەبار، موقدەمی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دوكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرەتا ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاندكرۆزەر لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی-دوكان وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە پیاوێك لەگەڵ هاوژینەكەی برینداربوون.

وتیشی، “لەكاتی ئەو ڕووداوەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری شۆفرلێت دابەزیووە، بۆ ئەوەی هاوكاری ئەو دوو بریندارە بكات و بیانگەیەنێتە نەخۆشخانە، لەوكاتەدا ئۆتۆمبێلێكی دیكە هەر لە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر، كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دوو بریندارەكە و ئەو كەسەیشی كە بۆ ڕزگاركردنی بریندارەكان لەوێبووە، لە ئەنجامدا هەر سێكیان گیانیان لەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

سوپای عێراق جموجوڵە سەربازییەكانی لە شەنگال زیادكردووە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی كوردی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە. بڕیاربوو…
Total
0
Share