چۆن تابلۆی ئۆتۆمبیل لە پارێزگایەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگایەکی تر؟

بەشێک لە هاوڵاتییان کاتێک ئۆتۆمبیلێک دەکڕن و لە سنوری پارێزگاکەی خۆی نییە پێویستە چەند مامەڵەیەکی ئیداری بکات بۆ گواستنەوەی تابلۆکە، هاتوچۆی سلێمانی لەسەر ئەو پرسە ڕونکردنەوە بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ” ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ به‌نیازن تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان، له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی بگۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن”.

بەپێی ڕونکردنەوەکەی هاتوچۆی سلێمانی، “دوای ئه‌وه‌ی شۆفێر داواكاریی(عه‌ریزه‌) له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی، پشكنینه‌كانی به‌ڕاد‌ وهه‌ز‌ەو مه‌رجی توندوتۆڵی له‌سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه‌ بێت، دوای پشكنینه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی، نوسراو بۆ نموونه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بنێرێت”.

بەپێی ڕونکردنەوەکە، ” دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتوچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات‌و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌ نه‌بێت، له‌هاتوچۆی سلێمانی ئیقرار له‌هه‌ردوو لایه‌ن وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان له‌سلێمانی ئاماده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی فرۆشیار بۆ نموونه‌ له‌هه‌ولێر دابنیشێت، پێویسته‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیقرار سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بكات، بۆ وه‌رگرتنی ئیقراری خاوه‌نی پێشووی ئۆتۆمبێله‌كه‌”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

لە جیهاندا چەند كەس بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی نەوت راگیرا

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سبەینێ چوارشەممە نەوت دابەشناكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share