تەندروستیی گەرمیان لەسەر بوونی حاڵەتێكی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕونكردنەوە دەدات

دەنگۆی بوونی حاڵەتێكی توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە گەرمیان بڵاودەبێتەوە و بەڕێوبەری تەندروستی ناوچەكەش ڕونكردنەوە دەدات.

بێستون ژاڵەیی، بەڕێوبەری نوسینگەی ھاوبەشی ھەماھەنگیی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات بڵاویكردەوە، حاڵەتێکی کۆرۆنا لە كەلار هەیە، ئەگەری بەهێزە کۆرۆنای گۆڕاو بێ.

دەشڵێت، “دایکێکە بەرکەوتەی لەگەڵ کچەکەیدا ھەبووە کە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و لە شوێنێ نیشتەجێپوونی دایکەکە بەخێرایی چەندین کەس تووش بوون”.

لەسەر ئەو پرسە سیروان محەمەدجەمال، بەڕێوبەری تەندروستیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕۆژانە دوو بۆ پێنج حاڵەتی توشبوونی كۆرۆنامان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشكنینە نوێیەكەمان نییە، نازانین ئەو حاڵەتە توشبوونە بە جۆرە نوێیەكە یان نا”.

ئەوەشی وت، “گومانی ئەوەی لێناكەین جۆرە نوێیەكە بێت، چونكە سێ كەس لە خێزانەكە توشبوون و ئەگەر جۆرە نوێیەكە بێت دەبێت ژمارەكە زۆرتربێت”، هۆكاری گومانەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە.

سیروان محەمەدجەمال ئەوەشی خستەڕوو، پشكنین بۆ ئەو جۆرەی ڤایرۆسەكە بە كیتێك دەكرێت كە پێی دەوترێت (ڕەیتی تێست) كە پێشتر بەكارهێنانی قەدەغەكرابوو، ئێستا بڕیاردراوە بەكاربهێنرێت.

دوپاتیشیكردەوە، لە پەیوەندیداین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ڕاستەوخۆ پاش ڕێوشوێنە پێویستەكان بەپەلە پشكنینە نوێیەكە دەخەینە بەردەست.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نیە.

بابەتی پێشتر

مێسی و یانە خوازیارەکانی لە ئاشکرابوونی نهێنییەکانەوە بۆ نکوڵیکردن

بابەتی دواتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share