مێسی و یانە خوازیارەکانی لە ئاشکرابوونی نهێنییەکانەوە بۆ نکوڵیکردن

مێسی و مانچستەر سیتی بە نهێنی دانوستاندن لە نێوانیاندا هەیە و بە ئاشکرا نکوڵی لێدەکەن

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە لیۆ مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و لێپرسراوی کارەکانیەوە کردبێت.

وەک ئاشکرایە، لە هاوینی 2020وە یانەی مانچستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە دەدات، میدیاکان چەندین زانیاری نهێنییان لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام جەمسەرە فەرمییەکان نکوڵی لێدەکەن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە سیتی گروپ بۆندێکی نوێیان بۆ ماوەی پێنج وەرز بەبڕی 430 ملیۆن پاوەند پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، لەو ماوەیەدا دوو تاوەکو سێ وەرزی لە ئینگلتەرا یاریدەکات، دوو ساڵی کۆتایی بۆندەکەشی لە نیویۆرک سیتی بەسەردەبات و دواتریش دەبێتە نێردەی سیتیزن لە ئەمریکای لاتین.

وتەبێژی مانچستەر سیتی بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ مێسی و کەسە نزیکەکانی و تەنانەت لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیشی کەناڵی گفتوگۆیان نەکردووەتەوە، تەواوی ئەو زانیاریانەش ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن میدیا ناودارەکانی بەریتانیاوە بڵاودەکرێنەوە.

“پوڵگا” تەنها چوار مانگ لە بۆندی نێوانی و یانەی بەرشلۆنەدا ماوە و بەپێی یاسا، دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە دانوستاندن بکات، ئەوەش تاوەکو ڕادەیەک گومانی دروستکردووە.

جگە لە مانچستەر سیتی، پاریس سانت جێرمان خواستی لەسەر لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەیە

میدیاکارانی ئەوروپا دەپرسن: چۆن دەبێت ئەستێرەیەکی ناوداری جیهانی بۆندەکەی کۆتاییبێت و لە کاتێکدا نرخی دەبێتە بێبەرانبەر هیچ یانەیەک پەیوەندی پێوە نەکردبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە هێندەی تر گومانەکان بەهێز دەکات و دەریدەخات، ئەوەی لێپرسراوانی سیتی نکوڵی لێدەکەن بابەتێکی دروستە و ڕوویانداوە، جگە لە یانەی مانچستەر سیتی یانەکانی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر یونایتد بە هەمان شێوە لە ناو هاوکێشەکەدان، بە دووریش نەزانراوە لە هاوینی 2021 و لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنی نێوان سەرۆکی نوێ و یاریزانەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ گواستنەوەی پێبکرێت.

بابەتی پێشتر

دراما.. ڕیاڵ مەدرید بەبێ گەورەکان ڕوبەڕوی ئەسپە ڕەشەکەی ئیتاڵیا دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی گەرمیان لەسەر بوونی حاڵەتێكی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی…
Total
0
Share