حکومەتی سوریا لەبارەی سەردانی شاندێكی هۆڵەندی و فەرەنسی بۆ ڕۆژئاوا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی سوریا، نیگەرانە لە سەردانی شاندێکی حکومەتی هۆڵەندا و فەرەنسا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و پێی وایە ئەوە پێشێلکردنی سەروەرییەکانی خاکی وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “تەئکید دەکەینەوە کە، سەردانی شاندی ئەو دوو وڵاتە، بۆلای هێزەکانی هەسەدە نایاساییە و وەک چۆن تورکیاش لەسەر هەمان شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە”.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێی وایەهۆڵەندا و فەڕەنسا بەشداربوون لە شەڕی دژی حکومەتی سوریا و ئێستاش بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان سەردانی خاکی سوریا دەکەن.

حکومەتی بەشار ئەسەد دەڵێت، “هاتنی شاندەکەی هۆڵەندا بەناوی بردنەوەی چەند خێزانێکی داعش، تەنها بیانووە و ئێمە دەزانین کە پلان و جوڵەکانیان چییە”.

بەپێی بەیاننامەکە، شاندێکی فەڕەنسی بەناوی دامەزراوەی “دانیال میتەران” سەردانی شاری قامشلۆی کردووە و حکومەتی سوریا کۆبوونەوەی شاندە فەڕەنسیەکە لەگەڵ هەسەدە بە پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانێت.

حکومەتی سوریا لە بەیاننامەکەیدا دژی هەوڵێکی تورکیا وەستاوەتەوە بۆ دروستکردنی “فەرمانگەی ڕەگەزنامە و باری شارستانی” و دەڵێت، “ئەوەی تورکیا دووجار داگیرکارییە، چونکە بەو هەوڵەی دەیەوێت بەشێک لە وڵاتی سوریا بخاتە چوارچێوەی ئیدارەدانی خۆیەوە.

بابەتی پێشتر

تەنها پارتی هێرشەكەی مەتینی خستە ئەستۆی پەكەكە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لیژنەیەکی عێراق و هەرێم دەچنە ناوچە سنوورییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share