شکستی بایرن زیان لە ناپۆلی دەدات

یانەی بایرن میونشن لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری دەکات و بڕیاردراوە هێرشبەرێکی سەرەڕم دابین بکات.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی شارەزایانی وەک لۆتەر ماتیۆس و دیتمار هامان بە باشی دەزانن بایرن لە مێرکاتۆی هاوینەدا کۆلۆ موانیی فەرەنسی بکڕێت، بەڵام ئیدارەی یانە باڤارییەکە بە ئاراستەیەکی دیکە هەنگاودەنێت.

ئۆلیڤەر کان و حەسەن ساڵحەمیدزیچ چاویان بڕیوەتە تواناکانی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی، پێیانوایە باشترین جێگرەوەیە بۆ لیڤاندۆڤسکی لە کاتێکدا ئێریک چوپۆ مۆتینگ ئاستی بەپێی پێویست نەبووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەڵمانیا دروستکردووە، دوایین زیانیش کە بەهۆی نەبوونی هێرشبەری سەرەڕمەوە لێیانکەوتووە، بەرامبەر مانچستەر سیتی بووە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ئۆسیمین لەم وەرزەدا (29) یاری بۆ ناپۆلی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، (25) گۆڵ و (5) ئەسیستی تۆمارکردووە.

هێرشبەرەکەی نایجیریا تاوەکو ئێستا گۆڵکاری خولی ئیتاڵیایە بە (21) گۆڵ، توانای یاریکردنی بە تۆپی بەرز و هێزی جەستەی هەیە، ئەوەش سەرنجی ئیدارەی بایرن میونشنی ڕاکێشاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.…
Total
0
Share