سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دەستكاری ماوەی بەسەرچوونی چەند كارتۆنێك خورمایان كردبوو.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لەوەی كە دوو تۆمەتبار دەستكاریی ماوەی بەسەرچوونی نزیكەی هەزار و 300 پاكەت خورمایان كردووە و دەیانەوێت لە ناوبازاڕدا ساغی بكەنەوە، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد و كوردساتی ڕاسپارد كە بەدواچوون بكەن و تۆمەتباران بدۆزنەوە و دەستگیریان بكەن.”

ڕوونیشیكردەوە كە “هەردوو بنكەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر سەرجەم پاكەتە خورماكاندا، كە لە كۆگایەكی عەلوەكەی شاری سلێمانی هەڵگیرابوون و ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون لە ناوبازاڕدا ساغیانبكەنەوە.”

سەبارەت بە ناسنامەی دوو تۆمەتبارەكە، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانەكەیدا بۆ “ئێستا” وتی، “دوو دەستگیركراوە ناویان (ه ، أ ، ح ) لەدایكبووی 1964 و (ه ، م ، گ) لەدایكبووی ساڵی 1982ـە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ، سەرجەم پاكەتە خورماكانیش ڕادەستی لیژنەكانی قائیمقامیەت كران بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتر لەو بارەیەوە.”

 

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: ڕێز لە سیستەمی دادوەری بگرن

بابەتی دواتر

سەدر هەڕەشەی لەناوبردنی بەعسییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share