هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی پارێزگای دیرەزور، 87 ئەندامی ڕێکخراوی چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ 18 ی شوبات ئاشکرایکردووە، ” ئۆپەراسیۆنەكە كە لەبەرواری 4 تا 14 ی شوبات ئەنجامیان داوە، لە تۆڵەی كوشتنی دوو ژنە شۆڕشگێڕ سەعیدە فەیسال هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی تل شەعیر و جێگرەکەی هندێ لەتیف و بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکخستنی چەکدارانی داعش و بەهێزبوونیان بوە لە ناوچەكە”.
بەپێی ڕاگەیندراوەکەی هەسەدە، لەو 87 ئەندامەی داعش کە دەستگیرکراون بکوژ و پلاندانەری ئەو دوو ژنە چالاکەی ڕۆژئاوای کوردستانی تێدا بووە.
#قسد: ألقينا القبض على 87 مرتزقاً في الحملة الأخيرة بينهم قتلة الشهيدتين سعدة وهند
🌎https://t.co/oNcNDj07gn pic.twitter.com/rJOKr8DbCY
— hawarnews (@hawarnews) February 18, 2021
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژە و ئاسایشی ناوخۆ تێیدا بەشدار بوون و دەستیش گیراوە بەسەر چەندین جۆر چەک و پێداویستی سەربازیدا.