وشکەسەرما کۆتاییهات و پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و باس لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینییەوە دەڵێت، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەیی یەک تا دوو پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە، کەشوهەوای سبەینێ بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی یەک تا دوو پلەی دیکەی گەرمی دەکرێت لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 25 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى

دهۆک : 25 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 22 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای پشوو، بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی…
Total
0
Share