خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی 2020 ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم بە هەریەك لە ڕۆجەر بنرۆز و رینهارد جینزل و ئەندریا گیر بەخشرا، بەهۆی دۆزینەوەی “گەورەترین نهێنی گەردوون” كە پەیوەندیدارە بە كونە ڕەشەكەوە.
بنرۆز خەڵاتەكەی پێدرا بەهۆی دۆزینەوەكەی دەربارەی كونە ڕەشەكە و پشتڕاستكردنەوەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی كە ئەنیشتاین باسیكردووە، لەكاتێكدا هەریەك لە جینزل و گیر بەشێكی تری خەڵاتەكەیان بەهۆی دۆزینەوەیەك لەبواری پێكهاتەیەكی پێكەوەلكاوی كوتلەیی لە خولگەكەماندا پێدرا.
ئەندریا گیز، مامۆستا لە زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكا دەبێتە چوارەم ئافرەت كە خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا پێدەدەرێت، كە بەر لە 55 ساڵ درایە یەكەم ئافرەت و دوایین جاریش ساڵی 2018 بوو.
گیز لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، هەست بە هاندانێكی گەورەتر دەكەم بەرامبەر لایەنی زانستیی ئەركەكەم زیاتر لە هەر كاتێكی ڕابردوو.
وتیشی، “زۆر گرنگە توێژی گەنجان تێبگەیەندرێت كە تەنها توانایان لەسەر پرسیاركردن و توانیان لە بیركردنەوەدا گرنگە بۆ ئایندەی جیهان”.
ڕۆجەر بنرۆز-یش وەك مامۆستا لە زانكۆ ئۆكسفۆرد كاردەكات و بۆ ماوەی چەند ساڵێك لەگەڵ ستیڤن هاوكینگ،ی هاوەڵی توێژینەوەیان لەسەر پێكەوە لكاندنی بیردۆزی ڕێژەیی ئەنیشتاین و بیردۆزی بڕ كردووە و دەیسەلمێنێت كە شوێن و كات بە تەقینەوە گەورەكە دەستپێدەكات و بە كونە ڕەشەكە كۆتاییان دێت.
زانای سێیەمیش، رینهارد جینزل، بەڕێوەبەری پەیمانگای ماكس بلانك-ی فیزیای دەرەوەی زەوییە كە دەكەوێتە شاری جارشینگ-ی ئەڵمانی و وەك مامۆستا لە زانكۆی كالیفۆڕنیا كاردەكات.