مەكینەی گۆڵەكەی ڕۆناڵدۆ گەرمی كرد

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕابەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی كرد بۆ ئەوەی بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتن بەسەر لۆكسمبۆرگ بەدەست بهێنن.

لەو پێنج گۆڵەی پۆرتوگال سیانیان لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-ی كاپتنەوە تۆماركرا.

ڕۆناڵدۆ بەو سێ گۆڵە، 10 هاتریكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركردووە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە 10 هاتریكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كردبێت.

هەروەها خاوەنی 58 هاتریكە لە كاروانی وەرزشیدا، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی ترە.

ئەمە جگە لەوەی ئێستا خاوەنی 115 گۆڵی نێودەوڵەتییە بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، كە ئەوەش بەهەمان شێوە ژمارەیەكی پێوانەییە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكانی جیهان.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە 16 خاڵ لە شەش یاریدا پلەی دووەمی ڕیزبەندیی گروپەكەی گرتووە لەدوای هەڵبژاردەی سڕبیا-ی پێشەنگەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ژنانی گەڕەکی شەهیدان تیمی بەستنی پێوەری زیرەکیان دەرکرد

بابەتی دواتر

دیێگۆ سیمیۆنی: خەونی كڕینی مێسی سێ كاتژمێری خایاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share