ئالێگری یۆڤانتۆس بە پاڵێوراوی ئیسكۆدیتۆ دانانێت

ماسیمۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەكانی، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنیان بەسەر هیلاس ڤیرۆنا بەدەستهێنا.

ئالێگری پێیوایە بە كڕینی دینیس زەكەریان و فلاهۆڤیچ كوالیتی تیپەكە بەرزبۆتەوە و ئاستی تیپەكەش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەدووری دەزانێت كە ئەوان بگەڕێنەوە بۆ ڕكابەری خولی ئیتاڵیا و پێیوایە هێشتا ناچنە ڕیزی پاڵێوراوەكانەوە.

ئالێگری ئاماژەی بەوەدا كە بە بوونی دیبالا و فلاهۆڤیچ و مۆراتا ، سیانەیەكی بەهێز لە هێڵی پێشەوە دروستبوون و تیپەكەش گیانی هاوكاری لە نێوانیاندا زیادیكردووە.

ڕاهێنەری یۆڤانتۆس ستایشی ئاستی بەرزی فلاهۆڤیچی هێرشبەری نوێی یانەكەشی كرد و پێیوایە هێشتا پێویستی بە هەندێ چاكسازی هەیە تێیدا بكرێت.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تویتێك ئەمریكا، ئێران و سعودیە دڵنیادەكاتەوە

بابەتی دواتر

نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكشەممە ڕۆناڵدۆ یاریی دەكات

لە ڕیپلەی پۆستێكی یانەی مانچستەر یونایتددا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشكرایكردووە كە یەكشەممە یاریی دەكات. یەكشەممە یانەی مانچستەر یونایتد…
Total
0
Share