نێیمار تاوەکو کۆتایی لە باخچەی شازادەکان گوڵ دەچنێتەوە

نێیمار لەگەڵ ئیدارەی پاریس ڕێککەوتنی کردووە و تاوەکو 2026 بۆندەکەی نوێدەکاتەوە

نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان، تاوەکو کۆتایی ژیانی وەرزشیی بۆندەکەی لەگەڵ قەتەریەکان نوێدەکاتەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی، پاریس سانت جێرمان بەردەوامی بەو پڕۆژەیەداوە کە لە سەردەمی تۆماس توخێلەوە دەستی پێکردووە و بڕیاریانداوە بەهەمان پێکهاتەی یاریزانانەوە ئامانجەکانیان بپێکن، کە گرنگترینیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی پاڵپشت بە زانیاریەکانی ڕۆژنامەی “قطر الیوم” ئاشکرایکردووە، کە ناسڕ خلێفی خاوەنی قەتەری یانەی پاریس سانت جێرمان و هاوکارانی لەگەڵ نێیمار و لێپرسراوی کارەکانی بە ڕێککەوتن گەیشتوون بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی تاوەکو هاوینی 2026.

هاوینی 2026 تەمەنی نێمات دەبێتە 34، واتا بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە یاریگای باخچەی شازادەکان (پارک دی فرانس) کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی دەهێنێت، لەو ماوەیەدا ساڵانە زیاتر لە 36 ملیۆن یورۆ داهاتی ساڵانە کۆدەکاتەوە.

ئەستێرەکەی سیلیساو لە میرکاتۆی 2023 بۆندەکەی کۆتاییدێت، ئەگەر لەم پڕۆسە نوێیەی نوێکردنەوەی بۆندەکاندا لەگەڵ ئیدارەی پاریس بەڕێککەوتن نەگات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی 2022 ڕەوانەی یانەیەکی دیکە دەکرێت تاوەکو لە 2023 بێبەرانبەر ماڵئاوایی نەکات.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نوسیویەتی، نوێکردنەوەی بۆندی “نێی” پاڵپێوەنەرێکی گەورەیە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ، کە بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردوو ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بارمتەی وەرگیراو لە کاندیدەکان کەمکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share