پاریس (11) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

لەسەر ڕاسپاردەی کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەر، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان ناوی 11 یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی لیکیپ و مارکا، کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری نوێی پاریس سان جێرمان سەرسامە بە توانا هونەرییەکانی نێیمار و بە هیچ شێوەیەک داوای دەستبەرداربوونی لەو یاریزانە نەکردووە، بەڵکو ڕایگەیاندووە، کە یاریزانێکی جیهانیی ناوازە و پێویستە.

لە بەرامبەردا داوای کردووە پێکهاتەکەی لە 11 یاریزان پاکتاو بکرێت، ئەو یاریزانانەشی بە “نا پێویست” وەسف کردووە، بەو پێیەی بەتوانا و ناودارن، بەڵام لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەیان نابێتەوە و بە درێژایی وەرز دەکرێت کەمێک چانسی یاریکردنیان پێبدرێت.

لیکیپ ناوی هەندێک لەو یاریزانانەی ئاشکرا کردووە، پێکهاتوون لە، لیاندرۆ پاریدێس، عەبدو دیالو، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، ماورۆ ئیکاردی، لایڤین کورزاوا، ئەندێر هێرێرا، جولیان دراکسلەر.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی عەرەب لە دوكان خنكا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی "ڕەماش"ــەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share