گەوهەرەکەی دۆرتمۆند بۆ ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ: لێرە بەردەوامم

جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دووپاتی دەکاتەوە، کە دڵخۆشە لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاری دەکات و بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە.

ماوەیەکە میدیاکانی ئیسپانیا و بەریتانیا بێلینگهام بە یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدریدەوە دەبەستنەوە، پێیان وایە هاوینی 2022 پەیوەندی بە یەکێک لەو دوو یانە زەبەلاحەوە دەکات.

گەوهەرەکەی ئینگلتەرا و دۆرتمۆند، لەو بارەیەوە بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “تاکە شت کە بیری لێدەکەمەوە یاریی داهاتووی دۆرتمۆندە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی وەرزی نوێ دەکەم و بەوپەڕی ئامادەباشییەوە لێرە بەردەوام دەبم.”

یاریزانە لاوەکە دەڵێت، “چارەنووسی خۆمم بەدەست خۆمە، ئەگەر هەوڵ بدەم و متمانەم بە دەوروبەرم هەبێت، دەتوانم بەردەوام بم، من وەک بەهرەمەندێکی گەنج لە ئینگلتەراوە هاتووم، فشاری زۆرم لەسەر نەبووە بۆیە وەرزی یەکەم بە باشی بەڕێوەچوو، یاری هەبوو لەسەر کورسی یەدەگ بووم، هەندێک جاریش بە هیچ شێوەیەک یاریم نەدەکرد، زۆر سوپاسی دۆرتمۆند دەکەم کە بەو شێوازە نایابە بەهرەکانی منیان هەڵکۆڵی.”

بیلینگهام بە درێسی ڤێستیڤالینەوە 89 یاری کردووە، 10 گۆڵی تۆمار کردووە و 17 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لەگەڵ لیڤا ڕێککەوتووە و بە ئاڵوگۆڕی کۆلیبالی ڕازییە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی خیتافی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share