وتەبێژی پارتەكەی ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی فەڕەنسا، بە دوژمنایەتیكردنی ئیسلام تۆمەتباری دەكات.
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاک پارتی لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە، ”ئیسلامێکی ڕۆشنگەر بنیات دەنرێت، بێ ڕێزییە بەرامبەر یاسا و ئازادیی بیروباوەڕ و ئەو لێدوانەی ماکرۆن لەبارەی ئەو پرۆژەیاسایەی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی دەکات ڕەنگدانەوەی عەقڵیەتێکی زۆر تاریکە”.
وتەبێژی ئاك پارتی ئاماژەی بەوەشكردووە، ”باسکردنی فەڕەنسا لە بونیادنانی ئیسلام هەڵوێستێکی دیکتاتۆریی و نەزانییەکی ڕەشە، دەبێت ماکرۆن لە ئامانجیدا دوژمنایەتی بیانی و دوژمنایەتی ئیسلام کە لە هەڵکشاندایە هەبێت، بەڵام لەبری ئەوە، کردنەئامانجی ئیسلام پێشێلکارییە بەرامبەر بەها مرۆیی و دیموکراسییەکان، ماکرۆن بەو هەڵوێستە پشتیوانی لە تاوانەکانی ڕقلێبوونەوە دەکات نەوەک دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ”.
چەلیك ئەوەشی خستوەتەڕوو، “تێڕوانینی ماکرۆن کە ڕەنگدانەوەی عەقڵیەتی جوداخوازییە نیشانی دەدات کە ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکانی فەڕەنسا بدۆزێتەوە، لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرۆژەیاسایە دەکەین کە ماکرۆن هێنایە بەرباس و لە پلاتفۆڕم و کۆبوونەوە پەیوەندیدارەکاندا تێبینییەکانمان لەبارەی ئەو پرۆژەیە دەخەینەڕوو، داوا لە دیموکراتەکانی ئەوروپا دەکەین دژی ئەو تۆتالیتەرانە بوەستنەوە”.
ئەو وتانە لەكاتێكدایە ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتی، “لەئێستادا ئیسلام لە هەموو جیهان ڕوبەڕووی قەیران بووەتەوە، فهڕهنساش دهبێت بهرهنگاری جیاخوازیی ئیسلامی ببێتهوه بۆ ئهو مهبهستهش ‘سیستمی هاوتهریب و نكۆڵیكردنی كۆماری’ دادهمهزرێندرێت.