نرخی نەوت بەڕێژەی 5% بەرزبووەوە

نرخی نەوتی لەسەر ئاستی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم، بە ڕێژەی 5% بەرزبووەوە، پاش لێدوانی پزیشكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەربارەی ئەگەری دەرچوونی لە نەخۆشخانە.

نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی ئەمریكی بە ڕێژەی 5.10% بەرزبووەوە و گەیشتە 38.94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەروەك گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی برێنت بە ڕێژەی زیاتر لە 5% بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 41.25 دۆلار.

جگەلە دۆخی تەندروستیی ترەمپ، مانگرتنی ئەمڕۆی كرێكاران لە نەرویج هۆكارێكی تر بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخ.

هەینی ڕابردوو پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشكەوتنەكەی ترەمپ نرخی نەوت بەڕێژەی 4% دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share