سەرۆککۆمار: ھاوئاھەنگیی سوپا و پێشمەرگە بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر گرنگە

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی دووەم، پێشوازیکرد لە فەریقی یەکی روکن عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق و “جەختیكردەوە لە گرنگیی ھەماھەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە بۆ ڕێشەکێشکردنی تیرۆر.”

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار، لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار دەستخۆشیکردووە لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە راوەدوونانی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆرستی داعش، کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامیی وڵات بشێوێنن، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی کە جەنگی دژ بە تیرۆر بەردەوامە و پێویستە ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ رێشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پارێزگاریکردن لە دامەزراوە حکومی و نێردە دیبلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
لە ڕاگەیاندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار دا هاتووە، “سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکردووە بە پێویستیی بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان لە ڕووی راهێنان و پڕچەککردن و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگاری و رێگریکردن لە بۆشاییە ئەمنییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک بەرھەم جەختیکردووەتەوە لە ھەماھەنگیی نێوان سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ رێشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی وڵات.”
وەك لە ڕاگەیاندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار دا هاتووە، “سوپاسالاری عێراق سوپاسی سەرۆککۆماری کرد بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیکردنی دەزگاکانی ئاسایش لە بەجێگەیاندی ئەرکەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتییان”.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، لەمیانی كۆبوونەوەیەك كە لەنێوان بەرهەم ساڵح و جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەچوو، جەختكراوەتەوە لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو، لەسەر بنەمای پاکی و بێگەردی لەسەرجەم قۆناغەکاندا.

 


 

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەت بۆ ئۆپۆزسیۆن: خەڵك ئێمەی ویستووە نەك ئێوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی پارتەكەی ئەردۆغان سەرزەنشتی ماكرۆن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share