کومان بەرامبەر پاریس کۆڵیداوە: پێویستە ڕاستگۆبین

ڕۆناڵد کومان دان بە شکستی بەرشلۆنەدا دەنێت و گەڕانەوە بە قورس دەزانێت

ڕۆناڵد کومان، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە دانی پێدادەنێت کە یانەی پاریس سانت جێرمان لە پێکهاتەکەی بەهێزتربوون و گەڕانەوە بەرامبەریان قورسە.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسا لەبارەی شکستی پێکهاتەکەی بە ئەنجامی (4-1) بەرانبەر پاریس ڕایدەگەیەنێت، ” باڵادەستبوون، زۆر کارا بوون، بەتایبەت مباپێ، ئەنجامەکە لێدانێکی قورسە و باڵادەستیان دەردەخات لە تایمی دووەمدا، دەتوانم درۆتان لەگەڵدا بکەم، بەڵام بە ئەنجامی چوار گۆڵەوە لە یاریگای خۆماندا دۆخەکە ئاڵۆزە، بژاردەی کەممان لەبەردەستدایە”.

کومان بەرپرسیاریەتی دەخاتە ئەستۆی خۆی و دەڵێت، ” نەمانتوانی هێرشبەرانی پاریس ڕابگرینەوە، ئەوەش بەڵگەیە کە پێکهاتەکەیان لە ئێمە تێروتەسەلترە، خۆیان بونیادناوە، لە کاتێکدا ئێمە لە قۆناغی ڕاگوزەرداین، ئەنجامەکەش بەرپرسیاریەتی منە و ئەوەش شتێکی ئاساییە”.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە لە وەڵامەکانیدا بە ڕاشکاوی دەڵێت، ” من کەسێکی ڕاستگۆ و ڕاستڕەوم، شکست هەرس دەکەم و دەگەڕێمەوە سەر کار، هەرگیز ناڵێم لێرە بەردەوامنابم، هێشتا لە نیوەی ڕێگاداین، کەموکورتیمان زۆرە، ئەوان لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزتربوون و سەرکەوتن بەسەرماندا، یارییەکە کەموکورتیمان دەردەخات و خاوەنی بەرگرییەکی بەهێز نین”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ فلۆرنتینۆ: ئاسکەکەمان دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share