پێکهاتەی فەرەنسا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە

دیدیێ دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پێکهاتەکەی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەری ئاشکراکرد و ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە.

سەرنجی زۆرینەی شارەزایان و ڕۆژنامەنووسانی فەرەنسا لەسەر هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی فەرەنسایە، کە پێکهاتووە لە : کاماڤینگا، چوامینی (ڕیاڵ مەدرید)، فۆفانا (مۆناکۆ) ڕابیۆ (یوڤانتۆس)، ڤێریتوت، جێندوزی (مارسیلیا).

لەو بارەیەوە جیروم ڕۆسن، یاریزانی پێشووی “کەڵەشێرەکان” و شرۆڤەکاری کەناڵەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، “بەڕای من، ئەو پێکهاتەیەی هێڵی ناوەندی فەرەنسا لاوازترینە لە مێژووی وڵاتەکەماندا.”

شرۆڤەکارانی فەرەنسا پێیانوایە، پێکهاتەی “لێس بلوس” بەبێ نگۆلۆ کانتی و پۆل پۆگبا و بلەیز ماتویدی ناهاوسەنگە و بەتایبەت هێڵی ناوەند ئەزموونداری تێدا نییە، لە کاتێکدا بەرگری و هێرشبەرانیان زۆر بەهێزن.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری ئەڵمانیا لە پێکهاتەکەیدا سوپرایزی کرد

بابەتی دواتر

پێرێز بۆ ئەنچلۆتی: لەم دووانە یەکێکیان هەڵبژێرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share