(ڤیدیۆ) لووتکەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، لیڤەرپوڵ لە “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی چێڵسی کرد.

سەرباری کێبڕکێی توندی نێوانیان و چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەنجامەکەش لە سوودی دوو زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا نەبوو، بەوپێیەی هەریەکەیان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و جیاوازییان لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ (18) خاڵ فراوانبوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی (29) خاڵ چووە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، چێڵسی بە هەمان ژمارەی خاڵ و جیاوازی گۆڵ چووە پلەی دەیەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share