خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان بە بێ ترس و سڵەمینەوە ئەنجامداوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لە زاری وەزیری بەرگریی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆی-2 بەبێ هاوکاری و هەماهەنگی زەمینی بە پشتبەستن بە زانیاری تەواو نهێنی و تایبەت ئەنجامدرا، بە قوڵایی 35 کیلۆمەتر چوونە ناوەوە”.
لەلایەکی دیکەشەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، “لە قۆناغی داهاتوودا، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەرەو ئەو ناوچانە فراوان دەکەین کە هێشتا تیایاندا هەڕەشە زۆرە”.
سەرکۆماری تورکیا ئهردۆغان، لەبارەی هەڵوێستی ڕۆژئاوا لەبارەی ڕوداوەکە ڕایگەیاند، “له بهرامبهر ڕوداوی كوشتنی 13 بێتاوان جگه له چهند دهنگێكی كز هیچمان نهبیست، ئهی ڕۆژئاوا له كوێی؟”
ئەردۆغان وتیشی، “لەو شوێنانەی کە کردومانەتە ناوچەی ئارام، چەندێک پێویست بکات ئەوەندە دەمێنینەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2ی ڕاگەیاند لە چیای گارەی هەرێمی کوردستان.