کەلار.. رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لە رێگەی گوندی توران لە سنووری گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگای گوندی توران نزیک ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز کە بە ئاراستەی گوندی توران رۆیشتووە وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و سەرنشینێکی برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت. راگه‌یاندنی…
Total
0
Share