نرخی بەنزین زیاتر دابەزی

جارێكی دیكە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر لیترێك لە بەنزینخانەكاندا 25 دیناری دیكە كەمكرایەوە، جۆرەكانی دیكەی بەنزین و سووتەمەنیش بەهەمان شێوە 25 دینار كەمكرایەوە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرجەم جۆرەكانی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك 25 دینار كەمدەكرێتەوە.

وتیشی، كەمكردنەوەكە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەبێت، جگە لە بەنزین نەوت و گازوایل-یش بەهەمان شێوە 25 دینار بۆ هەر لیترێك كەمدەكاتەوە.

بەردەستبوونی بڕی پێویستی بەنزین، هاتنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد و بۆرسەی جیهانی هۆكارەكانی دابەزینی نرخی بەنزینن، وەك ئەوەی بەهمەن شێخ عەبدوڵا ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، “هەتا دابەزین لە نرخدا زیادبێت، خواست لەسەر بەنزین زیاددەكات، ئەمەش لە سوودی بەنزینخانەكانە”.

بە وتەی وتەبێژی بەنزیخانەكان ئەمە سێیەم دابەزینە لە نرخی بەنزیندا لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا كراوە.

بابەتی پێشتر

كەسێك بەتۆمەتی ئازاردان و زیندانیكردنی هاوژینی پێشووی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

مالكی بۆ توركیا: ئیتر بەسە بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share