پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی “دزیكردن” كەسێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە، كه‌ “دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوە” و پیشەی گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل بووە به ‌عه‌ره‌بانه‌ لەناو بازاڕ.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “پاش ئەوەی دوو هاوڵاتی‌ سكاڵایان تۆماركرد كه‌ بڕێك پاره‌یان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ دزراوه‌، به‌ڕێو‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ ڕاسپارد كه‌ ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه ‌و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ پێویست ‌و ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانییه‌وه‌‌‌ ده‌ستگیربكرێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “له ‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی‌ به ‌تاوانه‌كه‌یدا ناوە، كه‌ دووجار و له ‌دوو ئۆتۆمبێلدا نزیكه‌ی‌ 10 ملیۆن دینار عێراقی‌ دزیوه”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ‌”له ئێستادا تۆمه‌تبار (م.ج.ق) له‌دایكبووی‌ ساڵی 1979، كە پیشەی گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل بووە به ‌عه‌ره‌بانه‌ لەناو بازاڕ، به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا بەرده‌وامه”.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ هاوڵاتییانیش ده‌كات، “ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ ئیشپێكراوی‌ له‌ناو بازاڕ و له‌سه‌ر شه‌قام ‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌جێنه‌هێڵن تا ڕوبه‌ڕووی‌ ڕوداوی‌ له‌و شێوه‌یه ‌و زیانی‌ مادی نه‌بنه‌وه”.

بابەتی پێشتر

ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی هەولێر کران دروستکراوی چ وڵاتێکن؟

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی لەسەر موشەکبارانکردنی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…
Total
0
Share