هەولێر.. دوو خوشک لەناو گۆمێکی ئاودا خنکان

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو منداڵی خوشک لە ناحیەی دارەشەکران لە سنوری پارێزگای هەولێر، لە گۆمێک ئاودا خنکاون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “ئەو دوو منداڵە کاتێک بە تەنها چوونەتە نزیک گۆمێکی ئاو لە گوندێکی  ناحیەی دارەشەکران، کەوتوونەتە ئاوەکەوە و بەهۆی ئەوەی منداڵ بوون، نەیانتوانیووە خۆیان ڕزگار بکەن، بۆیە خنکاون”.

بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەو دوو خوشکە تەمەنیان پێنج ساڵ و هەشت ساڵان بووە و ناویان بەسۆز و ئایناز ئەرشەدە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون، بۆ لێکۆڵینەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو گۆمەی منداڵەکانی تێیدا خنکاون لەپشتی ماڵی خۆیانەوە بووە و بەهۆی ئەوەی کە منداڵ بوون، توانایان نەبووە خۆیان ڕزگاربکەن.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی باوک و کوڕێکی ئەفغانی لە دوو هەفتەدا هەردووکیان بە تەقینەوە لە مزگەوت کوژران

بابەتی دواتر

فیلیپی داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئینتەر و کۆرییا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share