ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی هەولێر کران دروستکراوی چ وڵاتێکن؟

شەوی ڕابردوو بە 14  موشەک کە “مینی کاتیۆشا” بوون هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان و چەند موشەکێکیش لەناو شاری هەولێر کەوتنەخوارەوە، بەپێی ئەو وێنانەی کە دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە داتا و نوسراوی سەر موشەکەکان ئاشکرا دەبێت.

موشەکەکان “مینی کاتیۆشا”ن و لە چەندین وڵاتی وەک ، میسر و تورکیا و ئەفریقای باشور و کۆریای باشور دروست دەکرێنەوە، ئەگەرچی دروستکراوی سەرەکی ڕوسیا و چینن.

سایتی “ئەلمەشریق” لەسەر ئەم جۆرە کاتیۆشایە پێشتر ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە و نوسیویەتی، “ئەم جۆرە کاتیۆشایە دروستکراوی ناوخۆی ئێرانە و لە کۆتایی سەدەی ڕابردوو ئەو وڵاتە دەستی بە دروستکردنی کردووە.

ئێران کۆمەڵەی موشەکەکانی “فەجری -1” ی هەیە کە ئەم کاتیۆشایەش لە چوارچێوەی ئەو کۆمەڵەیەدا دروست دەکرێت.

پێشتریش چەند سایتێکی ئیسرائیلی لەسەر هەمان موشەک ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە دروستکراوی وڵاتی ئێرانن و لەوێوە بۆ عێراق و سوریا و لوبنان و فەڵەستین دەنێردرێت.

لەدوای هێرشکردنە سەر هەولێر گروپێکی چەکداری نزیک لە حەشدی شەعبی بەناوی “سریا اولیاء الدم” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

ئەم گروپە خۆی وەک گروپێکی چەکداری شیعە ناساندووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە “ئەمە سەرەتای یارییەکەیە” لەگەڵ ئەمریکا و بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى 13 چه‌كدارى داعشی ڕاگه‌یاند

دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ 13 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ چواریان سه‌ركرده‌ى داعش بوون. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری…
Total
0
Share