وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر ئاشكرایكردووە، “ئێمە توڕەین لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان”، هاوكات پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڕێوەچووە.
پاش هێرشەكانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، مەسرور بارزانی لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئانتۆنی بڵینكن، باسی هێرشه ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران”.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن ، باسی هێرشه ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) February 15, 2021
لای خۆشییەوە لەسەر هەمان پێشهات، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، “ئێمە توڕەین لەو هێرشە موشەكییەی كرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق، ڕاپۆرتە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هێرشەكان كوشتنی بە ئەنقەستی هاوڵاتی سڤیلی لێكەوتووەتەوە و ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانانیش بریندار بوون، كە ژمارەیەك ئەمریكیشیان تێدان”.
بڵینكن ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی دۆستانی ئەو بەڵێندەرە سڤیلەی كە لە هێرشەكەدا كوژراوە و گەلی بێتاوانی عێراق دەكەین، كە بە دەست كارە توندڕەوییە دڕندانەكانەوە دەناڵێنن”.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا بڵینكن ئاماژەی بەوەكردووە، “پەیوەندیم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و تاووتوێی ڕوداوەكەمان كرد، بەڵێنمان دا كە پشتیوانی تەواو بكەین بۆ بە سزا گەیاندنی بەرپرسانی ئەو كارە”.
لەلایەكی دیكەوە دژەتیرۆری كوردستان وێنەی ئەو شوێن و ئۆتۆمبێلەی بڵاوكردەوە كە موشەكەكانی لێوە ئاڕاستە كراوە، ڕاشیگەیاندووە، “دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی شەوی دووشەممەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێری پایتەخت کردبوو”.