حەشدی شەعبی ڕەتیدەكاتەوە هێرشەكەی سەر هەولێری ئەنجامدابێت

بەرپرسێکی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە هێزەکانی حەشد موشەکەکانیان ئاڕاستەی شاری هەولێر كردبێت.

دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی حەشدی شەعبییان تۆمەتباركرد بە ئەنجامدانی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر، عەلی حسێنی، وەتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هیچ زانیارییەکیان لەسەر هەڵدانی ئەو موشەکانە نییە” و ڕەتیکردەوە هێزەکانیان لە پشت ئەو هێرشەوە بن.

ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاندووە، “هەر لایەنێک تۆمەتبارمان بکات بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، ئەوا لە دادگا سکاڵا لە دژی تۆماردەکەین.”

پێشتر لیوا محەمەد ڕێگر، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو، “حەشدی شەعبی لە قەزای دوبزەوە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردووە.”

دواتر و لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دژەتیرۆری كوردستان وێنەی ئۆتۆمبیلێكی بڵاوكردەوە كە موشەكهاوێژی لەسەر جێگیركراوە و ڕایگەیاند، “دەزگا ئەمنییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەر داوای پەرلەمانتاران یەک حەبمان لە بەغدادەوە بۆ نەهاتووە

  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان…
Total
0
Share