لە هەولێر مووشەکێکی بالیستیک لەناوبردرا ‏

لەلایەن تیمەکانی کاروباری مین لە هەولێر مووشەکێکی بالیستیک بەبێ زیان لەناوبرا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە شاری هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ‏ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، بەبوونی مووشەکێکی جۆری ‏بالیستیک لەلایەن تیمە تایبەتەکانیانەوە لەناوبرا.‏

ئاماژەیبەوەشداوە، شوێنی موشەکەکە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا بووە و ‏مەترسی لەسەر گیانی هاونیشتیمانیان دروستکردووە.‏

کێشی موشەکەکە ‌‎هەزار و 900 کیلۆگرام بووە‏ و لەلایەن تیمی تایبەتی ‌‏”لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە ‏EOD‏” بە سەرکەوتویی لەناوبراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share