زانیاریی سەبارەت بە تەقینەوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شارەزوور

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8ی كانونی دووەم، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە سێ ئەندامی خێزانێک لە گوندی حاسڵ لە قەزای شارەزوور برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەكان، تەقینەوەكە بەهۆی نارنجۆكێكەوە بووە و بریندارەكان ئەندامی یەك خێزانن و بریتین لە باوکێك لەگەڵ کچێک و کوڕێکیدا كە تەمەنی کوڕەکەی 20 ساڵە و کچەکەش مێردمنداڵە.

دوای تەقینەوەكە و برینداربوونیان، سەرەتا بروانەتە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، دوای چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

“تۆڕی میدیایی ئێستا” پاش كەمێكی تر لە ناو نەخۆشخانەوە و بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ڕوداوەكە و دۆخی بریندارەكان دەگوازێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی…
Total
0
Share