شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، كازمی فەرمانیكردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە موشەكبارانەكەی هەولێر.
ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق پێکبهێنرێت، بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو لایەنەی کە ئەنجامدەری ڕوداوی كەوتنەخوارەوەی ژمارەیەك موشەكە بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دەوروبەری لە شەوی دووشەممەدا، كە بووەهۆی برینداربوونی چەند كەسێك، دواتر وردەكارییەكانتان پێڕادەگەیەنین.”
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “لەگەڵ مستەفا كازمی لە پەیوەندیدام بۆ هەماهەنگیی پێویست بۆ دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی ئهم كردهوه تیرۆریستییه.”