پلاسخارت: هەڵسەنگاندنمان بۆ حکومەتەکەی سودانی ئەرێنی بووە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ ئەم چەند مانگەی حکومەتەکەی سودانی ئەرێنی بووە، بەڵام پێویستە کاری جدیی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە عێراق.

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، “هەمووان دەزانین لە 18ی تشرینی 2019 ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی عێراقی رژانە سەر شەقامەکان و نیگەرانبوون لە دۆخی عێراق و داوایان دەکرد ئەوەی دەکرێت لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکاندا بێت ئەوەبوو خۆپیشاندانەکان بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە دوای ئەوەش عێراق کەوتە دۆخێكی هەستیارەوە، بۆ ماوەی چەندین مانگ هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت شکستیانهێنا، دواتر حکومەتێکی نوێ پێکهێنرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من لە راپۆرتەکەمدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش باسم لەوەکرد کە عێراق رووبەڕووی دۆخێكی قورس بووەتەوە، هاوڵاتییەکانی داوای ژیانێکی باشتر دەکەن، حکومەتەکانی عێڕاق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا نەیانتوانیوە خزمەت بە کۆمەڵگەی عێراقی بکەن، بە دڵنیاییەوە عێراق لە توانایدا هەیە رووبەڕووی ئەو ئالنگارییەکان ببێتەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە دیپلۆماسیەت و بیرکردنەوەی ژیرانە هەیە”.

ئاشکراشیکرد، “هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ ئەم چەند مانگەی حکومەتەکەی سودانی ئەرێنی بووە، بەڵام پێویستە کاری جدیی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە عێراق و دواتر هەوڵبدرێت بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.

بابەتی پێشتر

عێراق دووەم پیسترین وڵاتی جیهان و هەولێریش لە دەرەوەی شارە پاکەکانی جیهانە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا 100 داری بڕیبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share