تا ئێستا چەند کەس لە کۆشکی سپیدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون؟

WASHINGTON, DC – MAY 11: U.S. President Donald Trump speaks during a press briefing about coronavirus testing in the Rose Garden of the White House on May 11, 2020 in Washington, DC. Several White House staff members and aides have recently tested positive for the coronavirus and three top health officials from the White House coronavirus task force are now self-quarantining after potential exposure. (Photo by Drew Angerer/Getty Images)

لەکاتی بڵاوبوونەوەی سەرتاسەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ڤایرۆسەکە لە کۆشکی سپیش نیشانەکانی دەرکەوتن و لە دەوروپشتی کارەکەی دۆناڵد ترەمپ کەسانێک هەبوون کە توشی ڤایرۆسەکە بوبوون.

لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم نیشانەی ڤایرۆسەکە لە کۆشکی سپی بەپێی بەرنامە و پرۆتۆکۆڵی سەردانەکانی ترەمپ، هەرکەس سەرۆکی ئەمریکای ببینیایە دەبوو تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و پاشان سەردانەکە ئەنجام بدات.

لە چەند مانگی ڕابردوودا وتەبێژی نوسینگەی مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەڵام بەرلەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ کەسدا هەبێت خۆی کەرەنتینە کرد و ڤایرۆسەکەی تێپەڕاند.

دوای جێگرەکەی پێنس، ئەندامێکی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کە وەک هاوشێوەی ڕاوێژکار لە کۆشکی سپی کاری دەکرد، توشی ڤایرۆسەکە بوو، ئەوکات کۆشکی سپی ئاشکرایکرد ئەو کەسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ یەکیان نەبینیووە.

کاتێک باسی ئەو کەسانە دەکەین لە کۆشکی سپی، کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا توشی ڤایرۆسەکە بوون دەبێت ئەوەمان لە یاد نەچێت کە کوین ئۆوبرایان، ڕاوێژکاری ئەمنیی دۆناڵد ترەمپ و چەند ئەندامێکی زمەتگوزاری نێهنی کۆشکی سپی یەک کاپتنی هێلیکۆپتەری تایبەتی سەرۆککۆماریش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تێیان پەڕاندووە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، کە خۆی و خێزانەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکردوون، هۆکاری توشبوونەکەیان لە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانییەوە بووە بەناوی هۆپ هیکس، چونکە ئەو پێش ترەمپ و خێزانەکەی هەستی کردووە توشبووە و پاشان ترەمپ و میلانیا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: ناتوانین هێرشی بەردەوامی چەکدارە شیعەکان قبوڵ بکەین

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی ئێمە لەگەڵ بەغداد سیاسییە نەک دارایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share