لۆكاشینكۆ بۆ ماكرۆن: نێوەندگیری لەنێوان تۆ و مسوڵمانان دا دەكەم

ئەلیكزاندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیا، پێشنیازی یارمەتیدانی ماكرۆن لە چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ مسوڵمانان دا دەخاتە بەردەمی ناوبراو.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەم، ئاژانسەكانی هەواڵی بیلاڕوسیا لە زاری لۆكاشینكۆ-وە بڵاویانكردەوە، “ئێمە هەرگیز ڕێگە بە خۆمان نادەین ئەوە بكەین كە سەرۆكی فەرەنسا بەمدواییانە كردی سەبارەت بە بیروڕا و سروتە ئایینییەكان.”
سەرۆكی بیلاڕوسیا لە درێژەی قسەكانیدا كە ڕوویان لە سەرۆكی فەرەنسا بووە، وتوشیەتی، “ڕەخنەگرتن لە مسوڵمانان چ سوودێكت پێدەگەیەنێت؟ ڕەنگە پێویستی بە نێوەندگیریی بێت لەنێوان خۆی و مسوڵمانان دا، من دەتوانم لەو ڕووەوە یارمەتی بدەم، چونكە پەیوەندیم زۆر باشە لەگەڵ مسوڵمانان دا.”
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند كە لە هەستی مسوڵمانان تێدەگات بەرانبەر بە وێنەی كاریكاتێریی پێغەمبەر كە گۆڤاری چارلی هیبدۆ بڵاویكردوونەتەوە و وتی، “ئەو وێنانە پرۆژەیەكی حكومی نین، بەڵكو ڕۆژنامە و گۆڤاری سەربەخۆی بێلایەن بڵاویاندەكەنەوە كە پەیوەندییان بە حكومەتەوە نییە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share