ئازاری لایەكی سەرت هەیە؟ رەنگە ئەم خۆراكانە هۆكاربن

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئازاری لایەكی سەر لەخۆوە نییە، وەك ئەوەی باوەڕمان وایە، بەڵكو ئەوەی دەیخۆین رۆڵی گەورەی تیایدا هەیە.

كەم نین ئەو كەسانەی گرفتاری ئازاری لایەكی سەر دەبن و لەگەڵ درێژەكێشانیدا بە (شەقیقە) ناودەبرێت، رەنگە هۆكاری ئازارەكە زۆر و جۆراوجۆر بن، لە هۆكارە هۆرمۆنی یان سۆزدارییەكانەوە بۆ هۆكارە جەستەیی و ژینگەییەكان.

بە گشتی ئازارەكە توانای تەركیز تێكدەدات و وادەكات ئەنجامدانی چالاكییەكانی رۆژانە دژوار بێت، بەهۆی توندی و زۆری ئازارەكەوە. بە جۆرێكە هەندێك لە تووشبووان حەز بە مانەوە لە ژوورێكی تاریك و بێدەنگدا دەكەن بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر.

توێژینەوەكە كە گۆڤاری (نیوتریشیناڵ نیورۆساینس) بڵاویكردووەتەوە دەریدەخات كە خراپیی خۆراك لەنێو بەشداربووانی توێژینەوەكەدا پەیوەندیدار بووە بە بوونی ئازارەكە.

توێژەران تێبینی ئەوەیانكرد كە ئەوانەی ئازارەكەیان تووشهاتووە بەشێوەیەكی گشتی ئەوانە بوون كە سیستمێكی خۆراكیی دیاریكراویان پەیڕەوكردووە كە لە رووی ڤیتامینەكان و سەرچاوە خۆراكییەكان كەموكوڕی هەبووە.

لەوانەش كەمی ریشاڵە خۆراكییەكان، فۆلیك ئەسید، ریبۆفلافین، سیلینیۆم، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، هەروەها ڤیتامین A و ڤیتامین B6 و ڤیتامین B12 و ڤیتامین C و ڤیتامین K.

ئەو كەسانە لەهەمان كاتدا بڕێكی زۆر قاوەیان دەخواردەوە و بڕێكی زۆر لە سیۆپرۆمین، كە لە شۆكۆلاتەدا هەیە دەخوارد.

لە ئاكامی ئەوانەدا، تیمەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی سیستمی خۆراك بە توندی پەیوەندی بە ئازاری لایەكی سەرەوە هەیە.

دكتۆر سیدنی گرین دەڵێت، دەشێت ئازارەكە بەهۆی دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێندا رووبدات، ئەگەر كەسەكە ماوەیەكی زۆر لەنێوان ژەمەكانیدا هەبێت، یان یەكێك یان زیاتری ژەمەكان لاببات، هەروەها واز لە ژمارەیەكی زۆری خواردنە سەرەكییەكان بهێنێت، بەتایبەت كاربۆهیدرات.

بەپێی ئەو پسپۆرە خراپیی خۆراك بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی كەمیی ڤیتامین و كانزاكان و ئەمەش ئازارێكی توندی لایەكی سەر دروستدەكات.

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە پادشای بەریتانیا هێلكەباران كرا

بابەتی دواتر

پاسەوانی سنوور: لە ئەمشەوەوە دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share