شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق سەردانی كەركوك-ی كرد

وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەمنیی عێراق سەردانی كەركوكیان كرد، مەبەستی سەردانەكەش ئاگاداربوونە لە ڕەوشی ئەمنیی ناوچەكە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی، گەیشتوونەتە بارەگای لیوای 20ی سەربە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵ لە قەزای داقوق، باشووری پارێزگای کەرکوک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شاندەکە بە ئامانجی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەمنی، ھەروەھا ئەو ڕێوشوێنانەی کە بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای کەرکوک گیراونەتەبەر، سەردانی پارێزگاکەی کردووە.

فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “سەردانەکەمان بۆ کەرکوک ئامانجی لێی بەسەرکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵە لە باشووری کەرکوک و بەدواداچوونە بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانەوە لە پارێزگاکە بۆ ڕاونانی تیرۆریستانی داعش گیراونەتەبەر”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە چوارچێوەی سەردانەکەماندا بۆ پارێزگای کەرکوک، تەنھا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکان کۆدەبینەوە”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لەسەر تەقەكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

13 دیل کوژراون و تورکیا دەیەوێت موراد قەریلان "پارچە پارچە" بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

دەرماڵەیەكی مامۆستایان دەبڕدرێت

بەرێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەیەكی مامۆستایان دەدات و جەختدەكاتەوە بڕینی دەرماڵەكە تەنها…
Total
0
Share