شارەزایەكی ئابوری: داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار

“بۆچی هەرێم داوای شایستەكانی لە ناوەند دەكات؟”

شارەزایەكی ئابوری ڕایدەگەیەنێت، داهاتی هەرێمی كوردستان لە تاریفەی گومرگی لانیكەم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار.

مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابوریی عێراقی ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی هەناردەی وڵاتان، قەبارەی هەناردە بۆ عێراق تەنها لە پێنج وڵاتەوە نزیكەی 33 ملیار دۆلارە.

عوبەیدی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی (ئیقتساد نیوز) وتیشی، “ئەوەی لە ڕاپۆرتی داهاتدا لەلایەن لایەنە عێراقییەكانەوە ئاماژەی پێدراوە لەو وڵاتانەوە تەنها شەش ملیار دۆلارە”.

ئەوەشی وت، “بەپێی بەدواداچوونی وەزارەتی پلاندانان زۆرینەی ئەو جیاوازییە بەهۆی ئەوەوەیە كە بەشی زۆری ئەو شمەكانە لە دەروازەكانی سەر بە هەرێمی كوردستانەوە دێن، بەو واتایەی بەهای ئەو شمەكانەی بە دەروازەكانی هەرێمدا دێن نزیكەی 20 ملیار دۆلارە، ئەگەر ڕێژەی تاریفەی گومرگی 7% بێت وەك كەمترین بڕ، ئەوكات داهاتی تاریفەی گومرگی لە هەرێمی كوردستان لانیكەم نزیكەی 1.4 ملیار دۆلاردا دەبێت”.

ئەو شارەزایە پرسیاری ئەوەش دەكات، “بۆچی هەرێم داوای شایستەكانی لە ناوەند دەكات، لەكاتێكدا هیچ زانیاری و ئامارێك لەسەر دەروازە سنوورییەكانی و بڕی بەهای گومرگی بەدەستهاتوو بە حكومەتی ناوەند نادات؟”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

بابەتی دواتر

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: لە دوو مانگدا زیاتر لە سێ هەزار و 500 تۆن کەرەستە لەناوبراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share