“ئیسرائیل هەوڵی بۆردوومانكردنی دیمەشقی داوە”

سوپای سوریا ئاشكرایكردووە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە چەند هێرشێكی موشەكیی ئیسرائیلی بۆ سەر دیمەشق پوچەڵ كردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، سوپای سوریا ڕایگەیاندووە، بەرگرییە ئاسمانییەكانیان لە دیمەشق بەرگرییان لە چەند هێرشێك كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێرشانەش بۆردوومانی ئیسرائیلی بووە بۆ سەر بنكەكانی سەربە سوپای ئێران لە دیمەشق.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردووەتەوە، لەكاتی ئاڕاستەكردنی موشەك بۆ سەر چەند پێگەیەك لە دیمەشق، بەرگریی ئاسمانیی سوریا موشەكەكان لە ئاسمان دەتەقێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق…
Total
0
Share