ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ واشنتن بۆ ئاگربەست نییە، بۆ شتێکی زۆر گەورەترە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، گەڕانەوەی لە لوتکەی گروپی حەوت بۆ واشنتن، بەمەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست نییە، بۆ شتێکی زۆر لەوە گەورەترە.

پاش جێهێشتنی لوتکەی گروپی حەوت کە لە کەنەدا بەڕێوەچوو، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social رایگەیاند، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وتبووی سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ واشنتن تا ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا رابگەیەنێت، بەڵام هەڵەیە.

وتیشی، “ماکرۆن نازانێت بۆچی دەگەڕێمەوە بۆ واشنتن، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەهۆی ئاگربەستەوە نییە، بۆ شتێکی زۆر لەوە گەورەترە”.

سەرۆکی ئەمریکا بە تانەوە وتی، “ئیمانوێل هەمیشە بە هەڵە تێدەگات. جا بە مەبەست بێت یان بێمەبەست، چاوەڕوان بن!”.

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social داوای لە هاوڵاتییانی تاران کرد، بەپەلە شارەکە بەجێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی: 82% ی درۆنەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکان

دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، 82%  ی پێکهاتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە ئێرانییەکان دروستکراوی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە. بنکەی توێژینەوەی بەریتانی Conflict Armament…
زیاتر ببینە

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

ئیدارەی گومرگی فڕۆكەخانەی حەمەد هەوڵێكی دزەپێكردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیش-ی هۆشبەری پوچەڵكردەوە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی…
Total
0
Share