ڤیدیۆ) مێسی و ترینکاو، بەرشلۆنەیان بەرەو بردنەوەیەکی گەورە برد

مێسی و ترینکاو یانەی بەرشلۆنەیان بەرەو بردنەوەیەکی گەورە برد

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 23ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری ئالاڤێسی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی مێسی و هاوڕێیانی بە ئەنجامی (5-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 29 و 45 و 74 و 75 و 80 لەلایەن ترینکاو (دوو گۆڵ)، لیۆ مێسی (دوو گۆڵ) و جونیۆر فێرپۆ، تاکە گۆڵەکەی ئالاڤێس لە خولەکی 57 لەلایەن لویس ڕویخاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (46) خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری مێژوویی هاوتا بووەوە و لە پلەی چوارەمەوە گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا، لە بەرامبەردا یانەی ئالاڤێس بە (22) خاڵەوە لە پلەی 16ی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

سپیزیا 2-0 میلان

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share