کۆمەك بۆ مێسی.. بەرشلۆنە بەدوای سپۆنسەردا دەگەڕێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بە ئاراستەی لیۆ مێسی دەستپێکردووە، لە هەوڵیشدان لەڕێگەی سپۆنسەرانەوە تێچووی گواستنەوەکە دابین بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی جێرارد ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووسی ناودار و شارەزای بواری گواستنەوەکان، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنییەکە سەرقاڵن بە دانوستاندن لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیهانی گەورە، ئەم هەنگاوەشیان لەپێناو بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی و یاساییدایە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ لیۆ مێسی.

سەرچاوەیەکی نزیک بە ڕۆمێرۆی ڕاگەیاندووە، کە ناتوانێت زانیاریی ورد لەبارەی نزیکبوونەوەی ئیدارەی بارسا و مێسی ئاشکرا بکات، بەڵام ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، کە نزیکبوونەوە ڕوویداوە و واژۆکردنی گرێبەستەکەش لەسەددا سەد مسۆگەر نییە.

مێسی لەم وەرزەدا بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە (33) یاریکردووە، (18) گۆڵ و (17) ئەسیستی کردووە، هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە پاریس سان جێرمان سەرکەوتوو نەبووە لە نوێکردنەوەی.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. نزیکەی 40 تۆن برنجی نەشیاو لەناوبرا

بابەتی دواتر

توتۆ سپۆرت: ئەوەی بەسەر بارسا و یوڤێ هاتووە سیاسییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مێسی بە چی دەگات؟

لیۆنێل مێسی لە بەرشلۆنە کاتە پشووەکانی بەسەر دەبات، دواتر لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین یارییەکانی پاڵاوتن ئەنجام دەدات. مێسی تا…
Total
0
Share