کارمەندانی تەلەڤیزیۆنی بارسا بایکۆتیان کرد

کارمەندانی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی یانەی بەرشلۆنە مانگرتنیان ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید پەخش نەکەن.

ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرایکردووە، کارمەندانی تەلەڤیزیۆنی بارسا توڕەن و دووەم هەفتەیە لەسەریەک لە دانوستاندن بۆ باشترکردنی گرێبەست و مووچەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای “تێلیفۆنیکا” ناگەن بە ڕێککەوتن.

کارمەندەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەکانیان کەمکراوەتەوە، هەندێکیان (1000 یورۆ) وەردەگرن، تەنانەت دوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی دارایی یانەکە، مافەکانی خۆیان پێنەدراوەتەوە، هەروەها ڕێز لە کاتەکانی پشوودان و حەوانەوەیان نەگیراوە.

ئێرنێست مێندێز، بەڕێوەبەری کارمەندەکان ڕایگەیاندووە، “زۆرینەی کات کارمەندان ناچاربوون لەدەرەوە کاربکەن بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە داراییەکانی ژیانیان، لە کاتێکدا ڕێز لە پشوودان و حەوانەوەکانمان نەگیراوە.”

کارمەندانی تەلەڤیزیۆنی بارسا (90) کەسن، بڕیاریانداوە کاتژمێر (8:45) بۆ (12:45) بایکۆتی کارەکانیان بکەن، لەو کاتەشدا بەرشلۆنە ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، واتا یارییەکە پەخش ناکەن.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد بەهۆی ڕۆناڵدۆ-وە یاسایەکی نوێی دەرکرد

بابەتی دواتر

دوای کریستیانۆ.. (7)ی دیکە پاڵێوراون بۆ یاریکردن لە سعوودیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share