یوڤانتۆس بە سێ یاریزان تۆکمە دەکرێت

یانەی یوڤانتۆس جارێکی دیکە پێکهاتەکەی بونیاد دەنێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ سێ ئەستێرەی ئەزموونداردا کردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، ئیدارەی بیانکۆنێری دەستبەرداری پاولۆ دیبالا و جۆرجیۆ کیلینی دەبێت، لە بەرامبەردا پلانیان داڕشتووە سێ یاریزانی بە ئەزموون و بەهرەدار دابین بکەن.

پۆل پۆگبا یەکێکە لە داواکراوەکان، لە ئێستادا جەمسەرەکان سەرقاڵی دانوستاندن و گواستنەوەکە لەسەر وردەکارییە دارایییەکان وەستاوە.

دوو داواکراوەکەی دیکەش بریتین لە ئانخێل دی ماریا و ئیڤان پێریسیچ، کە گرێبەستەکانیان لە هاوینی 2022 (ئەم مێرکاتۆیە) کۆتایی دێت و نزیکبوونەتەوە لە پۆشینی درێسی خانمە پیرەکە.

دی ماریا چاوەڕوانی دوایین هەوڵەکانی ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤێ-یە، پێریسیچ-یش تاوەکو ئەم ساتە لەگەڵ ئینتەر میلان بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر نەگەیشتووە، هەر دوو یاریزانەکەش بە ئاشکرا و نهێنی لەگەڵ ئیدارەی یوڤێ کەوتوونەتە سەرهێڵ.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لەبارەی چوار بەرگریکارەوە بڕیاری کۆتایی دا

بابەتی دواتر

محەمەد سەڵاح و ڤان دایك بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ئامادە دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share